کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەک گۆڵگاری مێژوویی تۆپی پێ خاوەنی 901 گوڵە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی تۆپی پێ و یەکێک لە ناودارترین یاریزانەکانی یارییەکە، توانی لە کۆتا یاری هەڵبژاردەکەیدا، کە دوێنێ شەو ئەنجامدرا، گوڵێک تۆماربکات و ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بگەیەنێتە 901 گوڵ.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پورتوگال، سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ سەرکەوتنێکی شایستە بەسەر سکۆتلەندا، بە ئەنجامی 2-1، لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.

گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 88 بوو و گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکە بوو، لەدوای گۆڵەکەی برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکی 54دا.

ئامارەکان ئەوە نیشاندەدەن، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنها 99 گوڵی ماوە بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بگەیەنێتە 1000 گۆڵ کە ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشە و هاندەرانی ئەستێرە پورتوگالییەکە هیواخوازن کریستیانۆ بەر لە وازهێنانی بتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات.

بابەتی پێشتر

ئاگر ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکای گرتەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق و هەرێم ئەمڕۆ بەردەوام دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس ڕەخنەی لە فیفا هەیە

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس سانجێرمان، رەخنە لە بڕیاری بانگهێشتكردنی مێسی و پاریدێس بۆ ڕیزەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگرێت. مێسی…
زیاتر ببینە

مباپی ڕیاڵی بێ هیوا کرد

مباپی هێرشبەری فەرەنسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەى پاریس بەرەو باشتر دەچن. ڕۆژنامەکانی فەرەنسا جەخت لەوە دەکەنەوە کە مباپی بە…
Total
0
Share