وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار- دەربەندیخان تەواودەکرێت”.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، ئێستا بەشێوەیەکی باش کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە و رێژەی ئەنجامدراو 85%ی تێپەڕاندووە، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواوبکەین.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئەوەشی وت، توانیویانە ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری گەرمیان بەئەنجام بگەیەنین و ژمارەیەک پڕۆژەش لەوانە دوانزە رێگای دوانزە ئیمام قەرەبڵاغ کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
بەتەواوبونی، پڕۆژەی رێگای کەلار-دەربەندیخان، رێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی نێوان ئەو دوو قەزایە دەبێتە 40 خولەک.
درێژیی رێگاکە 41 کیلۆمەترە، لەنێو پڕۆژەکەدا 35 پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چوون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەتر و زۆرینەیان تەواوکراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.