چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایدەگەیەنێت، چوار بازرگانی دەستگیركران و بڕی 14 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری كریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، “لە بەردەوامی هەوڵەكانمان لە رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە پڕۆسەیەكی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد كە چەند رۆژێكی خایاند توانرا ئەندامانی باندێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێن”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەندامانی باندەكە پێكهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی 14 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێكی زۆر ورد حەشاریان دابوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان رادەستی یاساكراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی دادپەروەریی بەندییەکان لە عێراق خەڵاتی ماندێلای بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەخشی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهۆی پابەندی جێبەجێکردنی سەرجەم راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و جیهانییەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا، خەڵاتەکەی…
Total
0
Share