وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکی نوێی لەبارەی نرخی بەنزینەوە دەرکرد

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاریدا بە رێگەدان بە هێنانی بەنزینی بازرگانیی لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە واژووی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت فەرمانێک دەرچوو بەمەبەستی زیادبوونی بڕی پێویستی بەنزین لە وێستگەکان و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێنانی بەنزینەکە دەبێت بەپێی رێنمایی و ئەو کوالێتییە بێت کە لەلایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی بانگەشەیەکی ناتەندروست دەستگیركرا

بابەتی دواتر

میسرییەکان نایانەوێت وەک عەرەب یاخود ئەفریقی ناویان بهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share