لەبارەی کەشوهەوای شاری مەککە هۆشداریی دەدرێت

لەدوای ئەو باران و لافاوەی شاری مەدینەی گرتەوە، بەرپرسانی سعودییە هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی هەمان دۆخ لە شاری مەککە دەدەن.

بنکەی نیشتمانیی کەشناسیی سعودییە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بارانی بەخوڕ ژمارەیەک ناوچەی شاری مەککە دەگرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، وێڕای بارانەکە رەشەبای بەهێز هەڵدەکات و لافاو دروستدەبێت و ئەم دۆخەش تا کاتژمێر 11:00 ی شەو بەردەوامیی دەبێت.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی وڵاتەکە دۆخی باری لەناکاویان بۆ رەنگی سوور بەرزکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیان لە تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو کردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵێكی دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان پووچەڵكرایەوە

هەوڵێكی دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەنێوان سوریا و ئوردن، لەلایەن هێزەكانی وڵاتی دووەمەوە پووچەڵكرایەوە. ئاژانسەكان لەسەر…
Total
0
Share