ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتی دەتوانێت کارتی زانیارییەکەی بگوازێتەوە لەنێوان شارەکان و سەرجەم ئیدارە و قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “هەر هاوڵاتییەک کاری گواستنەوەی کارتی زانیاری هەیە دەتوانێت سەردانی نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 5ی مانگی ئاب بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان راگیراوە.

بابەتی پێشتر

كامیان باشترە بۆ چێشتلێنان.. خوێی دەریا یان خوێی ئاسایی؟

بابەتی دواتر

بە بڕیارێکی نوێ حکومەتی کوەیت لە تەنها دوو کاتدا رێگا بە ناشتنی مردوو دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
Total
0
Share