بە بڕیارێکی نوێ حکومەتی کوەیت لە تەنها دوو کاتدا رێگا بە ناشتنی مردوو دەدات

شارەوانیی کوەیت دەربارەی کاتی ناشتنی مردووەکان بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکەش کەسوکارەکەی بۆیان هەیە لە تەنها دوو کاتدا مردووەکانیان بنێژن.

مەشعەل عازمی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری کەرتی خزمەتگوزاری شارەوانیی کوەیت نووسراوێکی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو نووسراوەش بڕیاردراوە کە کاتی ناشتنی مردوو لە سەرجەم گۆڕستانەکانی کوێت کاتژمێر 9:00ی بەیانی یاخود کاتژمێر 3:30 بێت.

شارەوانیی کوەیت جەختیلەوە کردەوە، ”ئەو بڕیارە لە پەرۆشیمانە بۆ ئاسانکاریی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە کاتی ناشتنی مردووەکاندا لەگەڵ ئاسانکاریکردن بۆ کەسوکارەکانیان، هەروەها بۆ دڵنیابوونە لە دابینکردنی رووناکی پێویست لە گۆڕستانەکانی وڵاتدا”.

لە هاوینی هەموو ساڵێکدا کوەیت بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و شێداریی تۆماردەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی بەکارهێنانی کارەبا لەو وڵاتەدا، هەر بۆیە حکومەتی ئەو وڵاتە کار بۆ بەکارهێنانی کارەبا بەشێوەیەکی رێکخراو و بەردەوام دەکات.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

ئەو نەهەنگەی گومانی سیخوڕبوونی لێدەکرا بە مردوویی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share