کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد.

دوورخستنەوەی میکۆلا ئۆلیشچەک، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا دوای تەنها لە رۆژێک بوو لە راگەیاندنی  کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16 و گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکەی.

هۆکاری لەکاردوورخستنەوەی فەرماندەکەی نەخستەڕوو بەڵام باسی لەوە کرد کە دەبێت کارمەندان بپارێزرێن، و پێویستییان بە بەهێزکردنی ئاستی فەرماندەیی هەیە.

بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێناچێت کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە ئەنجامی تەقەی رووسیا بووبێت و هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکارە ئەگەرییەکان دەکرێت لە هەڵەی فڕۆکەوانەوە تا لەکارکەوتنی میکانیکی.

بابەتی پێشتر

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 بەرامبەر بە 530 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە کەرکوک سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 83 دۆلار…
Total
0
Share