بەیانییەکی ئازاربەخش لە ناسریە.. مامۆستایەک خۆی سوتاند و تەلەبەیەکیش خۆی خنکاند

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ مامۆستایەک ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خوێندكارێكیش خۆی هەڵواسیوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکانی ناسریە حاڵەتێکی خۆکوشتنیان تۆمارکرد، کە مامۆستایەکە لە پەنجاکانی تەمەنیدا و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سۆمەر لە ناسریە.

باسیلەوەشکردووە، هەر بەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێکی زانکۆ کە تەمەنی 20 ساڵ بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناسریە، بە شاڵێکی ژنان خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە.

هێزە ئەمنیەکان ئاشکرایان کردووە، ئەو دوو حاڵەتی خۆکوشتنە لە دوو کاتی نزیک لەیەکدا لە ناسرییە گوماناوییە و تەرمی ئەو دوو کەسە گوستراونەتە بۆ پزیشکی دادوەری.

پارێزگای زیقار لەم ماوەیەی کۆتاییدا چەندین حاڵەتی خۆکوشتنی ژنان و پیاوانی لە تەمەنە جیاوازەکان و چین و توێژە جیاوازەکان تێدا تۆمارکراوە، هۆکارەکانیش ئابوری، خێزانی و هۆکاری دیکەی نادیار بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی: کە ئەمڕۆ بودجە پەسەندکرا واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچە نامێنێت

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، “ئەمڕۆش مافی خوراوی خەڵکمان دەگەڕێنینەوە”، کە ئەمڕۆ بودجە…
Total
0
Share