دەرمانێكی باو پیری لە گیانداراندا دوادەخات.. بۆ مرۆڤیش هەروایە؟

سەلمێندراوە كە دەرمانی چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن “ریلمنیدین” پیری لە كرمدا دوادەخات، ئەمەش ئەو كاریگەریەیە كە لە رووی تیۆرییەوە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ژیانكردن بۆ ماوەیەكی درێژتر و پارێزگاریكردن لە تەندروستیمان لە ساڵانی كۆتایی تەمەندا، بەپێی سایتی “ساینس ئەلێرت”.

“توێژینەوەكانی پێشوو” دەریانخستووە كە ریلمنیدین كار لەسەر سنوورداركردنی كالۆری لەسەر ئاستی خانەكاندا دەكات.

سەلمێندراوە كە كەمكردنەوەی وزەی بەردەست لەگەڵ پارێزگاری لە ئاستی خۆراكی ناو جەستە تەمەنی زۆرێك لە گیانداران درێژدەكات.

لە توێژینەوەیەكدا كە ساڵی 2023 بڵاوكرایەوە دەركەوت كرمی (Caenorhabditis elegans)ی گەورە و بچوكی چارەسەركراو بە دەرمان، ماوەیەكی درێژتر ژیان.

جواو پیدرۆ ماجالهایس، زانای بواری پیری لە زانكۆی بێرمنگهام لە شانشینی یەكگرتوو رایگەیاند، “بۆ یەكەمجار توانیمان دەریبخەین كە (ریلمنیدین) دەتوانێت تەمەنی گیانداران درێژبكات”.

وتیشی، “ئێستا سوورین لەسەر ئاشكراكردنی ئەوەی ئایا ریلمنیدین تاقیكردنەوەی دیكەی لەسەر ئەنجامدەدرێت”، بەپێی پێگەی زانكۆی “لیڤەرپوڵ” لە شانشینی یەكگرتوو.

ئەوەی وا دەكات ئەو دەرمانە پاڵێوراوێكی مژدەبەخش بێت وەك دەرمانی دژە پیری، ئەوەیە كە دەتوانرێت لەڕێی دەمەوە وەربگیرێت، لەسەر ئاستێكی فراوان رێگەی بەكارهێنانی هەیە و لێكەوتە نەرێنییەكانیشی كەم و زۆر سووكن.

ئێستا رێگایەكی درێژ لەبەردەمدایە بۆ زانینی ئەوەی ئایا “ریلمنیدین” وەك دەرمانی دژە پیری لای مرۆڤ كاردەكات یان نا، بەڵام نیشانە سەرەتاییەكانی تاقیكردنەوە لەسەر كرم و مشك مژدەبەخشن.

“پیربوون” یاخود زیادبوونی خێرای ژمارەی كەسانی بەتەمەن “دیاردەیەكی جیهانییە”، نەتەوەكان پیردەبن بە زیادبوونی خێرای بەتەمەنەكان لەنێو ژمارەی گشتیی دانیشتوواندا.

بەپێی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ژمارەی ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 60 ساڵ و زیاترە سێ هێندە لە زیادبووندایە لە 600 ملیۆنی ساڵی 2000ەوە بۆ دوو ملیار بە گەیشتنە ساڵی 2050.

بابەتی پێشتر

مەشهەدانی داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

بابەتی دواتر

چۆن دەزانیت منداڵەکەت پێویستی بە چاویلکەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share