ئەو هێزە هێنرابوو بۆ كێڵگە نەوتییەكەی گەرمیان پاشەكشەی كرد

دوای پەیامەكەی یەكێتی و جوڵەپێكردنی هێزەكانی، ئەو هێزەی حەشدی شەعبی كە هێنرابووە سنووری گوڵەجۆ-ی گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید، پاشەکشەی کرد.

پێشتر سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید، بەزاندنی سنوورە و بەبێ ئاگاداریی هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووە و، بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لە ناوچەكە بمێنێتەوە

سەرچاوەکە وتیشی، “داوامان لە دەسەڵاتدارانی ناوەند کردووە راستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت، چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا لە میحوەری یەک لە سنووری گەرمیان، هێزێكی ئەو گروپە دەستی بەسەر کێڵگەی چاڵاو خالیدی سنوورەکەدا گرت و دواتریش هێزێکی زۆری یەکێتی بۆ وەرگرتنەوەی کێڵگەکە دەستی بە جوڵە کرد.

بابەتی پێشتر

رێگەنەدرا فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان بكەن

بابەتی دواتر

تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share