زیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیەندرایە عێراق

وەزارەتی بازرگانیی عێراق گەیشتنی کاروانێکی نوێی برنجی تایلەندی بۆ بەندەری ئوم قەسر راگەیاند و دەڵێت، ”41 هەزار و 500 تۆنە و لە سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا دەدرێت بە هاوڵاتییان”.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ”کەشتیی MV BLUE RAY بە هەڵگرتنی 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر و لە سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا دەدرێت بە هاوڵاتییان”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”پشکنەران لە بەندەرەکە بە هاوکاری ستافی بەشی کۆنترۆڵی جۆری پشکنینی سەرەتاییان بۆ برنجەکە کرد و دواتر رەوانەی تاقیگەی ناوەندییان کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە تایبەتمەندییە عێراقییەکان”.

دەشڵێت، ”دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکە، ئەو ماددە خۆراکییە بەسەر بەش و لقەکانی کۆمپانیاکاندا دابەشدەکرێت بەپێی ئەو پلانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە ئامادەکراوە بەمەبەستی پێدانی بە هاوڵاتییان لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

هەشت حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی پشتڕاستکرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share