لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک بانی مەقان پێنج کەس برینداربوون.

دواتر تیمی پزیشكیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكانیان لە رێگەی ئەمبوڵانسی كۆماندۆوە گەیاندە نەخۆشخانە.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکانەوە شەریف رەحیم ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکدان.

بریندارەكان كارمەندی كارگەی چیمەنتۆی دەلتا-ن لە بازیان.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان: ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری رایدەگەیەنێت، ” ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”. لە نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری…
Total
0
Share