شارەوانیی سلێمانی لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامە لە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە چوارچێوەی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان تیمەكانمان لە بەشی ئامێرەكانی شارەوانی، ئەمرۆ هەینی كە هاوكات پشووی رەسمییە دەستیان كرد بە قیرتاوكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك فامیلی مۆڵ بە ئاراستەی پردی وڵوبە.

شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، “تیمەكانمان دەستیانكرد بە بڕینی بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك بەنزیخانەی سارا و چاككردنی چاڵ و داچوونی شەقامەكان لە گەڕەكی مامەیارە لەلایەن ستافی چاككردنی شەقامەكان”.

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، “هەڵمەتەكە بەردەوامدەبێت تاوەكو سەرجەم شەقامەكان بەشێوەیەكی باشتر رێكدەخرێنەوە لەپێناو سەلامەتیی شوفێران و هاوڵاتییاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناوی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتەکە بەشێوەکی رەسمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەشدەکات و ناوی…
Total
0
Share