حكومەتی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری كشتوكاڵی عێراق نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق(ئەنجومەنی ئابووری) كردووە و تیایدا داوای رێگریكردن لە هاوردەكردنی بەرهەمەكانی شووتی و كاڵەك دەكات.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بانگەوازی كۆمەڵێك لە جووتیارانی كوردستانمان پێگەیشت، دەستبەجێ لەڕێگای وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە كارمان لەسەركرد و وەفدێكی وەزارەتمان بانگهێشتكرد تاوەكو بەشێوەیەكی مەیدانی ئاستی بەرهەمی جووتیارانیان ببینن، لەگەڵ گەڕانەوەی وەفدەكە داوامان لە وەزیری كشتوكاڵی عێراق كرد كە هاوردەی بەرهەمی شووتی و كاڵەك رابگرن.

راشیگەیاند، لە 20ی ئەم مانگە وەزیری كشتوكاڵی عێراق نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق(ئەنجومەنی ئابووری) كردووە تیایدا داوای رێگریكردن لە هاوردەكردنی بەرهەمەكانی شووتی و كاڵەك دەكات و بڕیاروایە لە مانگی ئەیلولدا هەمان داواكاری بۆ خەیار و تەماتەش بكرێت.

وتیشی، “بەمەش جووتیاران دووچاری هیچ زیانێك نابن، هاوكات چاودێر دەبین بۆ ئەوەی نرخەكان لەسەر هاوڵاتییان زیادنەكرێت، هەر بۆ ئەو مەبەستەش وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ رێكخستنی نرخ و پابەندكردنی جووتیارانیش بەو نرخانەوە”.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی تەماتەش ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، لەگەڵ نوێنەری جووتیاران و لیژنەكانی قائیمقامیەت و لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیداین، بڕیاروایە لە رۆژەكانی داهاتوو لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی جووتیارانی كوردستان نرخەكەی دابەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی چوارقوڕنە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای…
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: داوامان لە حکومەت کردووە پارێزگاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند، “داوامان لە حکومەت کردووە پارێزگاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بکات”. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری…
Total
0
Share