بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی: لە باشترین دۆخدا دەتوانین 10-11 کاتژمێر کارەبا بدەین بە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا لە باشترین دۆخدا دەتوانین 10- 11 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین.

ئەنوەر حەمەسەعید بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم نزیکین لە چوار هەزار مێگاوات و ئەوەی دابەشدەکرێت بەسەر شار و شارۆچکەکاندا دوو هەزار و 300 مێگاواتە، هەر بۆیە لە ئێستادا لە باشترین دۆخدا 10-11 کاتژمێر بدەین بە هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی قەیرانی دارایی و کۆمەڵێک کێشەی دیکەی وەک نەبوونی سووتەمەنی نەتوانراوە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتربکرێت.

باسیلەوەشکرد، دانانی پێوەری زیرەک کاریگەری هەبووە لەسەر نەهێشتنی سەرە محاویلە و لۆدی سەر فیدەرەکان، بەڵام هێشتا کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانیی هەر ماوە.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئۆپیک پڵەس: قەرەبووی ئەو بڕە نەوتە دەکەینەوە کە لە مانگەکانی رابردوودا لە ئاستی بەرهەمهێنان تێپەڕیووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی كەمێك دابەزی…
Total
0
Share