باشترین رێگاچارە بۆ پاراستنی سەرمایەی نەختینە چییە؟

شارەزایەکی ئابوری رێگاچارەیەک بۆ پاراستنی سەرمایەی نەختینەی هاوڵاتییان دەخاتەڕوو.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی و شارەزای ئابوری، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر شیکارییەکی زانستی بکەین و رێنمایی بە هەر کەسێک بدەین کە سەرمایەیەکی نەختینەیی هەیە و هیچ مامەڵەیەکی پێوەناکات ئەوە دەڵێین، پێویستە ئەو پارەیەی هەیەتی دابەشیبکات بەجۆرێک بەشێکی بە دینار بهێڵێتەوە بەشێک بە دۆلار و بەشێکی بدات بە زێڕ.

دەشڵێت، بۆ نموونە کەسێک 15 ملیۆن دیناری هەیە باشتر وایە پێنج ملیۆنی بدات بە زێڕ و پێنج ملیۆنی دینار بێت و پێنج ملیۆنیشی بکات بە دۆلار، ئەوە باشترین رێگاچارەیە بۆ پاراستنی سەرمایەی نەختینە.

باس لەوەش دەکات، ئەو هاوڵاتییانەی پێویستیان بە مامەڵەی دراو نییە بۆ ئەوەی خۆیان لە بەرز و نزمیی نرخی دراو بپارێزن خۆیان لە بازاڕەکانی دراو بەدووربگرن، چونکە ئەو بازاڕانە کەسی شارەزا و خاوەن ئەزموونی پێویستە کە مامەڵەیان تێدابکات.

 

بابەتی پێشتر

ئەو تۆمەتبارەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی کۆمپانیای شاومیی چینی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share