لە سلێمانی پارچە شووشەیەك لە سورێنچكی چارەخوازێكدا دەرهێندرا

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك بۆ دەرهێنانی شووشە لە سورێنچكی چارەخوازێك ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 12 بۆ 1ی شەوی رابردوو بە نەشتەرگەری پارچە شووشەیەك لە سورێنچکی چارەخوازێکی نێری تەمەن 34 ساڵدا دەرهێندرا.

دەشڵێت، نەشتەرگەرییەكە لەلایەن تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری-یەوە بە هەناوبینی ئەنجامدرا.

تەندروستیی سلێمانی روونیشیدەكاتەوە، چارەخوازەكە لە ئێستادا تەندروستیی جێگیرە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی…
Total
0
Share