حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕی ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی کۆلێژەکە لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە.

فەرمانی کردنەوەی کۆلێژەکە لە 16ی 3ی ئەمساڵەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دەرچووە و هەر ئەو کات داوا لە زانکۆکەکرا سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردنەوەی کۆلێژەکە جێبەجێبکات.

ساڵی 2010 زانکۆی هەڵەبجە دامەزرا و لەدوای ساڵی 2011 دەستی بەکارەکانی کردووە و ساڵانە خوێندکار وەردەگرێت، وەک یەکێک لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەیە

بابەتی دواتر

لەناو بازاڕی سۆران کەسێکی بیانی بە بڕێک دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share