وەزیری تەندروستی: حاڵەتێكی گومانلێكراوی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە دهۆك هەیە

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاودێریی هەموو ئەو كەسانە دەكەن كە لەو وڵاتانەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە دێنەوە و دەشڵێت، حاڵەتێكی گومانلێكراوی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە دهۆك هەیە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەم لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “بە وردی چاودێریی هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ هاوڵاتیانیش لەكاتی جموجۆڵ و گەشتەکانی هاتن و چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات.”

وتیشی، “حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە”.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، “لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین، بەڵام لە کاتی ئێستادا سنووردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجامدراون

لە ماوەی مانگی رابردوودا 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی ئەنجامدراون. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share