سبەینێ رێبوار تەها لە دادگای كەركوك وەك پارێزگار سوێندی یاسایی دەخوات

سبەینێ رێبوار تەها لە دادگای كەركوك وەك پارێزگار سوێندی یاسایی دەخوات

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، سبەینێ چوارشەممە، رێبوار تەها لەبەردەم سەرۆكی دادگای كەركوك سوێندی یاسایی دەخوات و دواتر ئەندامانی ئەنجومەن دەچنە ئەنجومەنی پارێزگا.

هەر ئەمڕۆ لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، مەرسوومی كۆماری بۆ رێبوار تەها دەركرد و بە رەسمی بووە پارێزگاری كەركوك.

رۆژی 10ی ئابی 2024، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا كە لە بەغداد بەڕێوەچوو، رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی كەركوك دیاریكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “بەشێوازێکی مۆدێرن، تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە”. وەزارەتی کارەبای هەرێم  بڵاوکردووەتەوە و…
Total
0
Share