کۆبوونەوە دواخراوەکەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی سبەینێ بەڕێوەدەچێت

ئەو کۆبوونەوەیەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کە هەفتەی پێشوو دواخرا، سبەینێ سێشەممە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، لەسەر بانگهێشتی لیژنەکە تەیف سامی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە دەکرێت دیارترینیان کێشەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت.

بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پرسی کەمی سیولە و چەند پرسێکی دیکەی دارایی پرسیار ئاڕاستەی تەیف سامی بکرێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share