سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا کراون لەم هەڵبژاردنەدا دووبارە نابنەوە.

حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامەکانی رادەگەیەنین.

ئاشکراشیکرد، خاوەنی ئامێری زۆر پێشکەوتووین، ئەزموونێکی باشمان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان هەیە، بۆیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان هیچ کێشەیەکمان نابێت.

باسیلەوەشکرد، دوای ئەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران لیستی ناوی کاندیدەکان پەسەنددەکات، وادەیەک بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کریستیانەکان: پشتیوانی و پشتگیریی پاراستنی مافەکانتان دەکەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان کرد و…
Total
0
Share