پۆلیسی دارستان: پێنج کەس بە تۆمەتی راوکردنی ماسی بە کارەبا دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی راوکردنی ماسی بە تەزووی کارەبا پێنج کەسیان دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیرکردنی پێنج کەسەکە لەلایەن مەفرەزەیەكی هاوبەشی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنکەی سیتەك لە سەر چەمی (چۆڕك) لە سنوری گوندی زەلان بووە.

باس لەوەشکراوە، دەستیشگیرا بەسەر 25 ماسی راوکراو، مۆلیدەیەکی کارەبایی و کەرەستەکانی و پەڕوای لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

بابەتی پێشتر

شەوی رابردوو لە کەرکوک چی روویدا؟

بابەتی دواتر

هۆشداری لە مەترسیی کوشندەی شەكرە دەستکردە بەناوبانگەكە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share