كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە هەولێر دووەم تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست، هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدات.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وتەیەكدا لەمیانەی رێوڕەسمی تیروپشكەكە رایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەوپەڕی پیشەییانە و بێلایەنانە بەرێوەدەچێت.
لە تیروپشكی یەكەمی كۆمسیۆندا كە لە 8ی نیسانی رابردوو بەڕێوچوو، ژمارە بەو لیست، هاوپەیمانی و كاندیدانە درا كە ئەوكات ناوی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش كردبوو.
لەو تیروپشكەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129ی پێدرا.