تازەلاوێک لە بەنداوی بەستۆرە خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەنداوی بەستۆرە لە سنووری هەولێر تازەلاوێکی تەمەن 16 ساڵان خنکا.

شاخەوان عومەر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تازەلاوەکە بە مەبەستی مەلەکردن رووی لە بەنداوی بەستۆرە کردووە و خنکاوە.

ئاشکراشیکرد، تەرمەکەی هەر لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کە لە شوێنی رووداوەکەبوون دەرهێنراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری نوێ لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاری نوێ دەدرێت. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی،…
Total
0
Share