سودانی هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ كەركوك ئاشكرادەكات

بڕیاربوو ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كەركوك بكات بۆ بەشدارییكردن و كردنەوەی وێستگەی كارەبای غازی دووبز، بەڵام سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە و هەر لەبەغداوە و لەرێگای تەلەفزیۆنەوە بەشداریی لە كردنەوەی وێستگەكە كرد.

هاوكات سودانی لەچوارچێوەی وتەكەیدا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی ئاشكراكرد، و وتی،” دەمانویست لە كەركوك ئامادەبین و ماوەیەك چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكە بووین، بەڵام وا دیارە پرسی ئیدارەی كەركوك كاتی دەوێت”.

سودانی لە وتارەكەیدا دەشڵێت، نەبوونی پارێزگار و حكومەتی خۆجێی وایكرد، سەردانی كەركوك نەكەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به‌ که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت

لە ساڵیادی ئەنفالدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “پێویسته‌ هه‌رچی له‌ توانادایه‌ خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به‌ که‌سوکاری…
Total
0
Share