سەعدی پیرە: ئەگەر لەسەر کەرکوک رێکنەکەوین پرسەکە دەچێتە دادگای فیدراڵی

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گەر لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی رێنەکەون، دادگای باڵای فیدڕاڵی یەکلایی دەکاتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەردەوامن، ئێمە پێمان باشە لایەنە سیاسییەکان خۆمان رێکبکەوین، بەڵام ئەگەر رێکنەوین دەچێتە دادگای باڵای فیدڕاڵی.

وتیشی، پرسی یەکلاکردنەوەی حکومەتی خۆجێی کەرکوک لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە وەک پرسی پێکهاتەکان و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لێدێت، بۆیە ئێمە پێمان باش نییە بگاتە ئەو ئاستە، چونکە ئەو کاتە ئەوە پیشاندەدەین کە حزبەکانی هەرێم توانای چارەسەری کێشەکانی خۆیان نییە.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای BMW زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکێشێتەوە

بابەتی دواتر

دەسەڵاتی گواستنەوەی راژە و تەنسیب بە پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share