بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە قەزای رانیە دەکرێتەوە.

دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی راپەڕین سەنتەرێکی پزیشکیی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو دەکرێتەوە.

باسی لە ئەوەش کرد، لە سەنتەرەکەدا کاری پشکنین و چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو ئەنجامدەدرێت و پێشبینیدەکرێت کاری نەشتەرگەریشی تێدا بکرێت و، بۆ یەکەمجارە سەنتەرێکی لەو شێوەیە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە، پێشتر نەبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین وتیشی، لە ئەمڕۆوە لیژنەیەک پێکهێنراوە و بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، دەستبەکار دەبن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی کەرکوک: ناوهێنانی قەرەهەنجیر بە رەبیع هەڵەی تایپ بووە

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share