ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ دروستکردنی باج سەردانیان بکەن.
ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم رێکخراوهکانی کۆمهڵی مهدهنی، سهندیکاکان، تۆڕهکانی چاودێریی هـهڵـبـژاردن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە، کە دەتوانن سـهردانی ئۆفیسەکەمان بکەن به مهبهستی دروستکردنى باجی متمانهپێدان بۆ چاودێریکردنی پرۆسهی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.