ئەو کێشانەی پەیوەندیدارن بە تێکچوونی کاتی خەوەوە

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نا هاوسەنگ و خراپ دەخەون، زیاتر رووبەڕووی کێشە تەندروستییە درێژخایەنەکان دەبنەوە بە بەراورد بەوانەی بە شێوەیەکی ئاسایی دەخەون.

تیمێکی توێژەرانی پزیشکی لە کۆمەڵێک دامەزراوە لە سەرانسەری ئەمریکا شیکارییان بۆ شێوازی خەوتنی زیاتر لە شەش هەزار کەسی پێگەیشتوو کردووە کە ئامێری زیرەکی فیت بیت-یان پۆشیووە لە کاتی خەوتنیاندا و داتاکانیان بەستەوە بە کێشە تەندروستییەکانی بەشداربووانەوە.

لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە، ئەو کەسانەی کێشەی درێژخایەنی خەویان هەیە، مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان و زۆرێکیان پەیوەندییان بە تێکچوونی دڵ و کێشە دەروونییەکانەوە هەیە.

ئەو ئامێرەی توێژینەوەکەی بەهۆوە ئەنجامدراوە، توانای دیاریکردنی شێوازی خەوتنی هەیە بە چاودێریکردنی لێدانی دڵ و شێوازی جوڵە لە لەکاتی خەوتنی مرۆڤدا و بە وردی پشتڕاستی دەکاتەوە کاتێک کەسەکە دەچێتە ناو جوڵەی چاوی خێرا و قۆناغەکانی خەوی قووڵ و سووکەوە، لەگەڵ ماوەی خەوتن و ئەو کاتەی پێویستی بووە بۆ ئەوەی خەوی لێ بکەوێت.

توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوت، تاوەکو خەوی قووڵ کەمتر بێت ئەوا بەشێک لە تێکچوونەکان وەک  زیادبوونی ئەگەری لەرزین لە دەمارەکاندا زیاتردەبن.

هاوکات، پەیوەندییان لە نێوان ناڕێکی خەو و خەمۆکی، قەڵەوی، دڵەڕاوکێ، زیادبوونی چەوری خوێن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دۆزیەوە و ئاماژە بەوەدەکەن تێکچوونەکانی خەو دەکرێت ببنە هۆکاری هەر یەک لەمانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
زیاتر ببینە

یەكەم گیانلەدەستدان بە گۆڕاوێكی ئەنفلۆنزای پەلەوەر راگەیەندرا

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی یەكەم تووشبوون بە زنجیرەیەكی ئەنفلۆنزای باڵندە رادەگەیەنێت. رێكخراوەكە رایگەیاند، قوربانییەكە نیشتەجێی مەكسیك-ە…
Total
0
Share