سودانی کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی شەنگالەوە دەرکرد

لە ساڵرۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان محەمەد شیاع سودانی کۆمەڵێک بڕیاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی ئێزدی لە شەنگال دەرکرد.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر کارەساتی ئێزدییەکان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، راوێژکارێکی تایبەت بە کاروباری ئێزدییەکان لە نووسینگەکەی دابمەزرێنێت، دامەزراندنی سندوقی بنیادنانەوەی شەنگال و نەینەوا.

هاوکات سودانی بڕیاریدا سەرجەم دانیشتووانی شارەکە بتوانن سوودمەندبن لە قەرزی نیشتەجێبوون و سندوقی نیشتەجێبوون و دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق.

لە رابردوودشدا بڕیاردرابوو 14 هەزار و 500 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی شەنگال دروستبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: تورکیا بەهێرشەکانی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر کۆبانێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان…
Total
0
Share