وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تەنها سێ پاڵاوگە مۆڵەتی رەسمی کارکردنی لە هەرێم پێدراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت مۆڵەتی رەسمی تەنها بە سێ پاڵاوگە دراوە و ئامادەی هاوکاری و هەماهەنگین بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان.

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژە بەوە دەکات، ”بێجگە لە هەر سێ پاڵاوگەی كار و لاناز و قەیوان مۆڵەتمان بە هیچ پاڵاوگەیەكی دیكە نەداوە، ئەوانیش بەپێی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت كار دەكەن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”پێدانی مۆڵەت بە پاڵاوگەکان لەرێگەی وەزارەت و پابەندبوون بە رێنماییەکان دەبێت، یەکێک لەوانە پێوەرەکانی پاراستنی ژینگەیە کە لایەنی ژینگەیی بەشی هەرە گرنگی رێنماییەكانە”.

دەشڵێت، ”بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان بە نووسراوی رەسمی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ئاگادارکراونەتەوە پێویستە رێکاری یاسایی بۆ پابەندکردنی موەلیدەكانی كارەبا و بەكارهێنانی گازی كوالێتی باش بە پێی خەسڵەتەكانی پەسەندكراوی وەزارەت بگیرێتەبەر، هەروەها بۆ رێگریکردن لە ساغكردنەوەی بەرهەمی نایاسایی و خراپی پاڵاوگەكانیش داوا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان کراوە تاقیگە نایاساییەکان دابخەن”.

لە کۆتاییدا ئەو وەزارەتە جەختلەوە دەکاتەوە، ”وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ داخستنی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان ئامادەی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. عەبدولفەتاح هەورامی: وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات

د. عەبدولفەتاح هەورامی، رایگەیاند، “وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات”. د. عەبدولفەتاح…
Total
0
Share