ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون.

بێستوون جەبار بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەلایەن پۆلیسی نەوجەوانانەوە منداڵێک دۆزرابووەوە و دوێنێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیمان ئەنجامدا تا بە کەسوکارەکەی بگەین و ناسنامەکەی ئاشکرا بکەین، ئەوەبوو باوکی منداڵەکە سەردانی پۆلیسی نەوجەوانانی کرد.

باسیلەوەشکرد، دایک و باوکی منداڵەکە لەیەکجیابوونەتەوە، منداڵێکی دیکەی حەوت ساڵانیشیان هەیە، باوکی دەڵێت توانای بەخێوکردنیانی نییە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر منداڵەکەی دیکەش رەوانەی ماڵی منداڵانی بێسەرپەرشت کرا.

وتیشی، خێزانەکە خەڵكی سووریان و بەمەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی و لەسەر شەقام دەمێننەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ هێرشی درۆنیمان تێکشکاند

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمیردا سێ هێرشی درۆنیان تێکشکاندووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بۆ عەلی حەمەساڵح: چاوەکانت کزبوون پێویستت بە چاویلکەیە

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا کە ئاراستەی عەلی حەمەساڵحی کردووە دەڵێت، دوای…
Total
0
Share