بڕیارێک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرچوو کە هەڵگری تابلۆی دەرەوەی هەرێمن

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی هەرێمن و سەرپێچی هاتوچۆ دەکەن، دەبێت لە کاتی گەڕانەوەیان لە خاڵە سنوورییەکان سزاکانیان پاکتاوبکەن.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی هەرێمن و سەرپێچی هاتوچۆ دەکەن، لە دوای 1 ی ئابەوە دەبێت لە کاتی گەڕانەوەیان لە خاڵە سنوورییەکان سزاکانیان پاکتاوبکەن.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە ئەو سزایانە ناگرێتەوە کە پێش 1 ی ئاب تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: نابێت رێگە بدرێت ئاژەڵ رەوانەی خوارووی عێراق بکرێت

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە رێگە بە هەناردەکردنی ئاژەڵ بۆ شوێنانی دیکە نەدرێت، تا نرخی گۆشت…
Total
0
Share