ئاسایشی ڕاپەڕین لەبارەی ئەو کەسەی پارەی خەڵکی خواردووە ڕونکردنەوە دەدات

ئاسایشی ڕاپەڕین لەبارەی ئەو کەسەی کە لەناوچەی پشدەر پارەی خەڵکی خواردووە و دەستگیرکراوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دەبێت خەڵکی قوتی خۆیان نەدەنە دەست کەسانی تازە هەڵتۆقیو”.

ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ 20 ی کانونی یەکەم، بڵاویکردووەتەوە تێیدا دەڵێت، “بەداخەوە لە دەڤەری ڕاپەڕین لە ساڵانی ڕابردوودا دیاردەی نا جۆر و مامەڵەی نائەقڵانی ڕوودەدەن و بووەتە هۆی زەرەرمەندبونی زۆرێك لە هاوڵاتییانی سنورەكە، بەهۆی ناهۆشیاری هاوڵاتیان و ڕەنجی چەند ساڵەی قوتی ماڵ و منداڵیان دەخەنە بەردەم كەسانێكی لە پڕهەڵتۆقیوی نەناسراوكە هیچ پێشینەیەكی كار و كەسابەتی دوور مەودای نیە و خەڵكی سنورەكە دەكەنە پەیژە و پێیاندا سەردەكەون و لەپڕدا ئیفلاس بونیانی خۆیان ڕادەگەیەنن”.

ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم جۆرە ڕوداوانە دەبێتە هۆی ماڵوێرانی بۆ دەیان خێزان و درووستبونی كێشەی كۆمەڵایەتی و تێكچونی شیرازەی خێزان بەهۆی دەستبردن بۆ مامەڵەی نا شەرعی و نادرووست، لە كاتێكدا قەیران بەرۆكی هەرێمەكەمانی گرتووە خەڵكانێك زەفەردێنن بە دەیان ملیۆن دۆلار دەبەن و گورزی كەمەر شكێن لە جوڵەی كار و كەسابەتی ئاسایی ئەم سنورە دەوەشێنن”.

ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو جۆرە کارانە دەچنە خانەی دەستبڕین و فێڵکردنەوە و بەپێی مادەی 456 سزادەدرێن و ئەو حاڵەتەی ناحیەی سەنگەسەریش لەسەر هەمان مادە کەسەکە دەستگیرکراوە و پاشان دۆسیەکە دراوەتە دەست پۆلیسی ڕاپەڕین”.

دوێنێ 19 ی کانونی یەکەم، کەسێک بەناوی “سلێمان هەڵشۆیی” دەستگیرکرا کە وەک خۆی وتویەتی، “مامەڵەی پشدەریانە”ی لەگەڵ خەڵکیدا کردووە و بە وتەی هاوڵاتییان “50 ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی ڕووداوەكەی سلێمانی جێگیرە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پێنج بریندارەی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە سلێمانی كە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە تەندروستییان جێگیرە…
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی واژوو دەکەین

شاسوار عەبدولواحید ئاشکرایدەکات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی واژوو دەکەن. شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی…
Total
0
Share