لە چوارقوڕنە دەستبەسەر 170 کیلۆگرام گۆشتی بەستوو و جگەر و قیمەی بێسەرچاوەدا گیرا

لێژنە هـاوبەشـەکانی قائمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، دەستبەسەر بڕێکی زۆر جگەری نایاسایی و قیمەی بێسەرچاوە و 170 کیلۆگرام گۆشتی بەستوودا گیرا.

لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، دوای بەدواداچوونی ورد بۆ دەستبەسەرداگرنی گۆشتی بێ سەرچاوە لە بەڕادی فرۆشگایەک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارقورنە، دەستیان بەسەر ئەو جگەر و گۆشت و قیمەیەدا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوور لە رێنماییەکان گۆشتە بەستووەکە کراوە بە قیمە و بەشێوەی فەل ورد کراوە و ساغکراوەتەوە لە بازاڕەکاندا، لە کاتێکدا پێچەوانەی رێنماییەکان تەندروستییەکان، هەر بۆیە شوێنەکە داخرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت…
Total
0
Share