سادیقون: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەگەری هەیە بۆ 30ی تشرینی یەکەم دوابخرێت

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق، هۆشداریداوە لە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەڵێت، پێویستە هەڵبژاردن بۆ 30 تشرینی یەکەم دوابخرێت.

ئەحمەد کینانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ناڕەزایی و بێ متمانەیی لای گەلی عێراق بەرانبەر ئەدای هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن هەیە”.

کینانی ڕاشیگەیاندوە، “بەدەمەوەچوونی هەوڵاتییان بۆ هەڵبژاردن و خۆپیشاندانەکان نیشانەی ناڕازیبوونی گەلن”، جەختیش لەوەدەکاتەوە کە پێویستە میکانیزمەکانی دیموکراسی لە هەڵبژاردنەکاندا پەیڕەوبکرێن.

ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە هیچ مژدەیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە پێنەبوو، بۆیە ئەگەری هەیە هەڵبژاردن بۆ 30 تشرینی یەکەم دوابخرێت، چونکە لایەنە سیاسییەکان نایانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا بکرێت.

باسیلەوەشکردووە، دابەشبوونی شەقامی عێراقی یارمەتیدەر نییە بۆ  پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لە هەڵبژاردنەکانی 2018دا باڵادەستیی سیاسی بە ڕوونی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدەکان دروستکرد.

بابەتی پێشتر

نەوتی خاوی برێنت 57 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تایبەت لە دەروازە سنورییەکان تاووتوێ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: داوای چاودێری نێودەوڵەتیمان نەرکردووە بۆ هەڵبژاردنەکان بەڵکو داوای سەرپەرشتیمان کردووە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد نوێنەرانی وڵاتان بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتکراون نەک بۆ…
Total
0
Share