چەند رێنماییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە لەبارەی سکچوون و رشانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بە بەردەوامی دەستەکانتان بە سابوونی شل بشۆن.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانیدا ئەوەشهاتووە، پێویستە هاوڵاتییان چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە و ئەمانەن:

پاککردنەوەی تانکی ئاوی خواردنەوەی ماڵەکان بە بەردەوامی بەلایەنی کەمەوە شەش مانگ جارێک، بە بەردەوامی سەری تانکییەکە داپۆشراوبێت.

شوشتنەوەی سەوزە و میوە بەباشی و بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆن یان خوێ یان هەر پاکژکەرەوەیەکی دیکە و پێداکردنی ئاوێکی زۆر.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەسگێڕەکان و خواردنی سەر عەربانە.

دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و تەنها ئاوی بەلۆعە بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە و ئەگەر نەبوو ئەوا ئاوی کارگەکان، ئەگەریش ئاوی بیر بوو دەبێت بە باشی بیکوڵێنن.

شوشتنی دەستەکان بە بەردەوامی بە سابوونی شل بەتایبەتیش پێش نانخواردن، ئامادەکردنی شیر و خواردن بۆ منداڵ، بەکارهێنانی دەرمان و هەڵسوکەت لەگەڵ نەخۆش و پاش چوونە تەوالێت، نانخواردن، هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش و پاککردنەوەی منداڵ.

بابەتی پێشتر

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتردەبن و هێرشی مووشەکی روودەدات؟

بابەتی دواتر

دانیشتووانی وڵاتەکەی بێزارکردووە.. بە باڵۆن زبڵ بۆ كۆریای باشوور رەوانە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share