سبەینێ بۆ ماوەی خولەکێک هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شاری سلێمانی رادەگیرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، لە ساڵیادی تاوانی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان و بۆ دەربڕینی رێزو وەفا بۆ خوشک و برا ئێزیدییەکانمان و هاوخەمی و هاوهەڵوێستی و سەرکۆنەکردنی تاوانەکە، سبەینێ 3ی ئاب، جوڵەی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، “لە کاتژمێر 10ی بەیانی و بۆ ماوەی خولەکێک لە هەموو سنووری پارێزگای سلێمانیدا، بە بێدەنگی دەوەستین و لەم کاتەدا جوڵەی هاتوچۆ و ئۆتۆمبێل لە هەموو رێگا سەرەکییەکاندا رادەگیرێت”.