قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئازار و برینەکان هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت ئازار و برینەکان؛ هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت، نەک بەرژەوەندیی تەسک و کورتخایەن بەرچاومان لێڵ بکات و بەلاڕێماندا ببات.

 

لە ساڵرۆژی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە رۆژژمێری ئازار و برینەکانی گەلی کورددا، ئەمڕۆ یادی ئازاری ئەنفالکردنی هەزاران بارزانی لەسەر دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس دەکەینەوە، وەک هەر گەلێکی زیندوو و خاوەن قوربانی، دەبێت ئازار و برینەکان؛ هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت، نەک بەرژەوەندیی تەسک و کورتخایەن بەرچاومان لێڵ بکات و بەلاڕێماندا ببات.

هەر لە پەیامەکەیدا هاتووە، یادەکانی ئەنفال و کیمیاباران و هەموو ئازارەکانیتر تەنها یادکردنەوەیەکی سادە و ساکار نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ تێگەیشتن و بیرکردنەوە لە هۆکاری نەهامەتییەکانی گەلەکەمان و هەنگاونانی کردەیی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان، ئەمە تەنها رێگەیە بۆ رێزگرتن لە خوێن و گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییەکانمان.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تی كۆچ ژمارەیەک ئاوارەی‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گەڕانەوە نه‌ینه‌وا

بابەتی دواتر

سێ هەفتەیە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامنەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share