راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی 7 ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی چەندین سكاڵامان پێگەیشت لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەسەر روودانی چەندین حاڵەتی دزیكردن، بۆیە دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر/ بەشی نەهێشتنی تاوان، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان كرا و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر دەستگیركرا، كە تۆمەتبارە بە دزینی حەوت ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و هەروەها چەندین ساڵانەی ئۆتۆمبێل و كۆمەڵێك پارە و چەندین بەڵگەنامەی دیكەشی ساختەكردووە و بەكاریهێناوە لەگەڵ چەكی بێمۆڵەت.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، “لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانە جۆر بە جۆرەكاندا و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە”.

بابەتی پێشتر

یەکەم سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کفری کرایەوە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئارامی و ئابوریی سلێمانی مەكەن بە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share