ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەكات كە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كارەبا تەنها دوو رۆژی ماوە و هەر هاوڵاتییەك دەیەوێت سوودمەندبێت و پاكتاوی قەرزەكانی بكات دەتوانێت سەردانی بنكەكانی پارەدان بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەین كە لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا تەنها دوو رۆژی ماوە و 31ی ئەم مانگە کۆتایی دێت و هەر هاوڵاتییەك دەیەوێت سوودمەندبێت سەردانی بنكەكانی پارەدان یان بەشی كاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای ناو شار و دەرەوەی شار بكات و پاكتاوی قەرزەكانی بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كارەبا بۆ هاوڵاتییان دەكرێت ئەگەر لەم دوو رۆژە سەردانی بنكەكانی پارەدان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومانکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بە تۆپ بۆردومانکرد و برینـ.ـدار هەیە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share