ئەو راگیراوەی لەچاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵاتبوو دەستگیرکرایەوە

ئەو کچەی لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵاتبوو، ئەمڕۆ دەستگیرکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو راگیراوەی كە دوێنی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایكردبوو كەمێك پێش ئێستا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئۆپەراسیۆن و ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرایەوە.

بەپێی وتەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەو کچە تەمەنی 16 ساڵانە و لەسەر داوای دایکی راگیراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیار بووە رۆژی رابردوو ئازاد بکرێت، بەڵام نەیویستووە بگەڕێتەوە نێو خێزانەکەی بۆیە لە زیندان هەڵاتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرخانكراوی مووچە لە ساڵی 2024دا
بەغداد چەندی بۆ هەرێم ناردووە و بۆچی ژمارەكان جیاوازن؟

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە زانیاری و ژمارەی جۆراوجۆر بڵاوكراونەتەوە، شارەزایان و پەرلەمانتارانیش…
Total
0
Share