راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەستاون بەدزیكردن لەو كۆمپانیایەی كاری تێدا دەكەن كە لەبواری پەیوەندی و ئینتەرنێت كاردەكەن و لەئێستاشدا رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە لەلایەن كۆمپانیایەكی پەیوەندی و ئینتەرنێتەوە، بە هەبوونی حاڵەتێكی دزیكردن، دوای تۆماركردنی سكاڵا، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە تیمەكانمان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر و كۆكردنەوەی زانیاری، توانیمان بە زووترین كات شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بكەین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، چوار تۆمەتبارمان دەستگیر كرد، كە ئەم چوار تۆمەتبارە كارمەندی هەمان كۆمپانیا بوون”.

دەشڵێت، “تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لە ئێستاشدا بەپێ ماددەی 443 لەیاسای سزدانی عێراقی راگیراون و رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر”.

بابەتی پێشتر

لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

بابەتی دواتر

لە سبەینێوە خانەنشینان فۆڕمی پێدانی زەوییان پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share