لە سنووری ناحیەیەکی دیوانیە 500 تۆن هەنجیر بەرهەمهێندراوە

ناحیەی سونیە، ناحیەیەکی سنووری پارێزگای دیوانیەیە لە عێراق، بە بەرهەمهێنانی هەنجیر ناوبانگی دەرکردووە لە سەرانسەری عێراق، لە ماوەی مانگی حوزەیراندا لە سنووری ناحیەکە، 500 تۆن هەنجیر بەرهەمهێندراوە.

ئەحمەد جاسم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دیوانیە رایگەیاند، باخەکانی سونیە رووبەرێکی 650 دۆنمی درێژدەبێتەوە، لە هەر دۆنمێکدا 30 دارهەنجیر بوونی هەیە و بەرهەمی هەر دۆنمێک لە نێوان 100 بۆ 150 کیلۆگرام بووە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە دەڵێت، بەرهەمی ئەمساڵ ناوازە و کەموێنەیە، باسی لەوەشکردووە، بەهۆی دەوڵەمەندی ناوچەکە بە دارهەنجیر، هەموو توانایەک خراوەتەکار بۆ ئەوەی زۆرترین رێژەی بەرهەم بە کوالێتییەکی باش پێشکەش بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نەبوو و دواتر بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیرا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیای دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی مووچە، بەڵام…
Total
0
Share