ئاسۆ كەمال: پلەی گەرمیی ئاسایی هاوینە بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەی گەرمیی ئەم چەند رۆژە ئاسایی هاوینە دەبێت و بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی دەڵێت، هیچ شەپۆلێكی گەرمی روونادات.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پلەی گەرمیی رۆژەكانی كۆتایی ئەم مانگە، پلەی گەرمیی ئاسایی هاوینەیە و هیچ شەپۆلێكی گەرمی بۆ ئەم چەند رۆژە پێشبینیكراو نییە.

وتیشی، “تێكرای بەرزترین پلەی گەرمیی شاری سلێمانی بەشێوەی گشتی لە 40 پلەدا بووە، بەڵام ئەوە تێكڕایە، روونە لە گەرمیان بەرزترە و لە ناوچە شاخاوییەكان نزمترە”.

ئاسۆ كەمال دووپاتیشیكردەوە، بۆ دوو رۆژی داهاتوو پلەی گەرمی لە ئاستی تێكڕای خۆیدا دەبێت، هیچ گۆڕانێك نییە وەك شەپۆلی گەرما و بەرزبوونەوە و تێپەڕاندنی ئاستی تێكرایی، جگە لە تۆز و خۆڵێكی سوك لە ناوچەكانی گەرمیان.

ئاماژەی بەوەشدا، پلەی گەرمی بۆ ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە، لەبەر ئەوەی پلەی گەرمی بەپێی هەڵكەوتەی جوگرافی و بەرزی و نزمییەكان گۆڕانكارییان بەسەردێت.

دەربارەی پێشبنییەكانیش بۆ مانگی داهاتوو، بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، كەشوهەوا سات بە سات لە گۆڕاندایە و ناتوانرێت پێشبینی بكرێت بۆ دوو یان سێ هەفتەی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

باڵابەرزترین یاریزانی ئۆڵۆمپیاد کێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share