بەهۆی بۆردوومانەوە ئاگر لە گوندێکی سنووری ماوەت کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە

بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ئاگر لە گوندی گەڵاڵە کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی کرد لە سنووری قەزای ماوەت و بەو هۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە.

وتیشی، ئاگرەکە تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی گوندەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.

لەبارەی زیانەکانەوە کامەران حەسەن رایگەیاند، “ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلادەکاتەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلاییدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە…
Total
0
Share