زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلانی مۆڵەتی خوێندن رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبارەی پلانی مۆڵەتی خوێندنەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن”.

لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان ئاگاداردەکەینەوە ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پلانی مۆڵەتی خوێندن لەو بەشانەی کە دیاریکراوە و لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە پەسەندکراوە”.

دەشڵێث، ”پێشکەشکاران دەتوانن لەرێگەی کۆلێژ و پەیمانگاکان و ئەو بەشانەی کە پەیوەندی بە بوارەکەیانەوە هەیە داواکاری پێشکەش بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share