حكومەتی هەرێم پڕۆژەی ئەزموونیی كارەبای 24 كاتژمێری لە گەڕەكێكی هەولێر رادەگەیەنێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزارەتی كارەبا بە خۆشحاڵییەوە دەستپێكی پڕۆژەیەكی ئەزموونی رادەگەیەنێت كە ئامانج لێی دابینكردنی كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێرییە بۆ بەشێكی دانیشتووانی گەڕەكی شادی كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری هەولێرەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پڕۆژەكە لە قۆناغێكی ئەزموونیدایە، هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ مۆلیدەكانی گەڕەك كراوە بە مەبەستی رێگریكردن لە ئەگەری پچڕانی كارەبا لە ناوچەكەدا.

لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمدا هاتووە، مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەكانی ئەم گەڕەكە تەنها یەك پسووڵەی كارەبایان بۆ دێتەوە كە بەشێوەیەكی بەردەوام لە رێگای كورتەنامەوە ئاگاداردەكرێنەوە لەبارەی ڕێژەی بەكارهێنانیان، ئەمەش ئاسانكارییەكە بۆ ئەوەی ئاستی بەكارهێنانیان بزانن.

دەشڵێت، “ئەم پڕۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواكارییەكانی هاوڵاتییان تێبگات، تاوەكو لە داهاتوودا بتوانێت كارەبای 24 كاتژمێری بەشێوەیەكی كارامە بۆ تەواوی هەرێمی كوردستان دابینبكات”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد

بابەتی دواتر

حەج و عومرەی هەرێم روونکردنەوە لەسەر میکانیزمی ناونووسینی حەج دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share